8
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری، توێژینه‌ری خه‌ڵكی ورمێ و سه‌رده‌بیری مه‌جه‌له‌ی “توێژینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان“، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌ژده‌ر پیری و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه.