13
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی گه‌نج له به‌ندئاوی مهاباد دۆزرایه‌وه و ڕاده‌ستی پزیشكی دادی ئه‌و شاره كرا.
ناسناوی ئه‌و ته‌رمه دۆزراوه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: سه‌ربازێكی خه‌ڵكی شاری خۆی بووه و هۆكاری مردنی له به‌ندئاوی مهاباد ڕوون نییه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ده‌ڵێن: گه‌نجێكی خه‌ڵكی مهاباد بووه كه له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. به‌رپرسانی پۆلیسی مهاباد ته‌رمه‌كه‌یان بۆ تویژینه‌وه‌ی زۆرتر ڕاده‌ستی پزیشكی داد كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ست پێكردووه.