10
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی درووستكردنی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود له پارێزگای گوڵستان له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هیركانی، ٢٣٠ كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون و له‌و به‌رواره‌وه دۆخی پیشه‌ییان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. پڕۆژه‌ی درووستكردنی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود بڕیار بوو ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم كار و چالاكییه‌كانی ڕاگیراوه و هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه.