3
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هه‌ر كات له ئاست نه‌بوونی ئیمكانات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان بوونه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت به ئه‌نقه‌ست ئاوی گه‌رمیان له به‌ندكراوان بڕێوه و به‌ندكراوانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، ده‌رمان و ئیمكاناتی بێهداشتی بێبه‌ش كردووه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك تی شێرت كه به دروشمی “نا بۆ ئێعدام” كه له‌لایه‌ن به‌ندكراوانه‌وه درووست كرابوو، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه زه‌وت كراوه و ژماره‌یك له زیندانیانی ناڕازیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه.