كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، یه‌زد و شووش دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران هاوكات له‌گه‌ڵ بایكۆت كردنی مه‌راسیمه‌ حكوومه‌تیه‌كانی ڕۆژی په‌ره‌ستار، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌كان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنی ساعه‌تی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوكان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچ كردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، هه‌زار و ٥٠٠ په‌ره‌ستار كاره‌كانیان به‌جێ هێشتووه‌  و ٥٠٠ په‌ره‌ستار بۆ ده‌ره‌وی وڵات كۆچیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net