12
جێگری سه‌رۆكی شۆرای شارستانی چواڕ له پارێزگای ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و ده‌سكورتی له نێو چینی كرێكاری ئه‌و شارستانه، ڕێژه‌ی خۆكوژی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، بێكاری، هه‌ژاری، پیس كردنی ژینگه له‌لایه‌ن پترۆشیمی و نه‌بوونی ژێرخانی بێهداشتی و ده‌رمانی ئاماری خۆكوژی له‌و شارستانه بردووه‌ته سه‌ره‌وه. له دوایین بابه‌ت دا، شه‌ش كرێكار له كارخانه‌یێك ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و ئه‌مساڵیش سێ بابه‌تی دیكه‌ی خۆكوژی له پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر تۆمار كراوه، كه به خۆشحاڵییه‌وه له مه‌رگ ڕزگار كراون.