7
كه‌یوان ڕه‌حیمی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
كه‌یوان ڕه‌حیمی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایه‌كی به ناوی “كامران ڕه‌حیمی” له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كامران پاش چه‌ند ساعه‌ت لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه، به‌ڵام كه‌یوان كه پێشتریش پێشینه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌بووه، ڕوانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و شارومه‌نده به هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه، به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له به‌رده‌ستدا نییه.