3
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كوردانی دانیشتووی باكووری كوردستان له شاره‌كانی “ئامه‌د“، “مێردین“، “باتمان“، “خه‌لفه‌تی” و “ئیستانبول” و چه‌ند شاری دیكه، له دژی لابردنی شاره‌وانانی بژارده‌ی خه‌ڵك و دانانی شاره‌وانی حكومه‌تی به توندی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
كوردانی دانیشتووی باكووری كوردستان خوازیاری به كۆتایی پێهێنان به جیاكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوون. سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی پۆلیسی توركیا و هێرشی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی، خۆپێشاندانی خه‌ڵك هێشتا به‌رده‌وامه.