“سروه گورجی” داهێنه‌ر و توێژینه‌ری خه‌ڵكی سنه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زیره‌كه‌ی ده‌ستكرد له پارێزگای كوردستان، توانی دوو میداڵیای زێر و زیوی حهوتهمین كێبهڕێكی نێوده‌وڵه‌تی داهێنانی “تكنو فه‌ست” له وڵاتی توركیا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
سروه گورجی له بواری ئه‌ندازیاری و زیره‌كی ده‌ستكرد دا، میداڵیای زێری ئاكادیمیای ئورووپا و بۆڕۆنزی ئه‌و كێبهڕێكێیهی به‌ده‌ست هێناوه. كێبه‌ڕكێی “تكنۆ فه‌ست“ی توركیا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فستیواڵهكانی فه‌زا، هه‌وانه‌وه‌ردی و تێكنۆلۆژی له جیهانه و زیاتر له ٣٠ وڵات تێدا به‌شداریان كردووه. سروه گورجی پێشتریش دوو میداڵیای زێڕی له بواری داهێنان له به‌شی لێزانین به ده‌ست هێناوه و ئه‌مجاره‌ش، خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای كوردستان و به تایبه‌ت ژنان كردووه.