به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی شانۆی سه‌ر شه‌قامی “په‌یوه‌ند” له شاری سه‌قز كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شداری له فستیواڵی شانۆی كه‌ركووكی كردبوو، پاش سێ ڕۆژ كێبه‌ڕكێ، براوه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و مێهره‌جانه بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له مه‌راسیمی كۆتایی ئه‌و فێستیواڵه دا، “موفیده فه‌رامه‌رزی” و “ئومید فه‌رامه‌رزی” وه‌كوو باشترین ئه‌كته‌ری ژن و پیاو له شانۆی “بێ هێلان” خه‌ڵات كراون. هه‌روه‌ها، “ئێحسان زار‌ع زاده” ده‌رهێنه‌ری ئه‌و شانۆیه و “دونیا ئه‌مانۆڵڵاهی” نووسه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و نووسه‌ری مێهرهجانهكهیان وه‌رگرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه مژاری شانۆی “بێ هێلان“، كێشه‌كانی كه‌می خانووبه‌ره، كرێ نشینی، گرانی، كارتۆنخهوی و گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.