سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر سێ كاسبكاری خه‌ڵكی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ هه‌وانێرانی حكوومه‌تی وت: ٨ تۆمه‌تباری تیرۆریموحسن فه‌خری زاده‌ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ سێ كه‌سیان حوكمی ئێعدام ده‌رچووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ قه‌زاییه‌ی ڕژیم، ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ كه‌ هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، له‌ ژێر ناوی قاچاخی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی كه‌لووپه‌لی تیرۆركردنیموحسن فه‌خری زاده‌یان هاورده‌ی ئێران كردووه‌. سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌ سه‌ر سێ كاسبكاری بێ تاوان كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به‌ خۆیان كراون، نیشانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئیتلاعاتیه‌كانی ئیسڕائیله‌ و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه‌ خه‌ڵك چاوترسین بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net