11
موته‌رزا سه‌یدی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران و دانیشتووی تاران پاش بانگ‌كران بۆ لقی ٣ی ئیجرای ئه‌حكامی شاری قودس له تاران، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ندكران ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.
مورته‌زا سه‌یدی، نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو و محه‌ممه‌د ئێران نژاد سێ چالاكی كرێكاری دانیشتووی تاران مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.