12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خهزهزڵوهر، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی دارووگه‌ری له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو دا زۆربه‌ری كرێكاره‌كانی به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان بێكار كردووه. ئێستا ٣٠ بۆ ٤٠ كارگه‌ر له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار ٧ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه.