11
سێ چالاكی كرێكاری و ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “لوته‌فۆڵڵا ئه‌حمه‌دی“، “خه‌بات شه‌كیبا” و “ته‌یێب چه‌تانی” له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه له تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بێ تاوان ناسێندران.
“لوته‌فۆڵڵا ئه‌حمه‌دی“، “خه‌بات شه‌كیبا” و “ته‌یێب چه‌تانی” كه له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا“، چالاكی كرێكاری كۆچكردووی خه‌ڵكی سنه به‌شداریان كردبوو و په‌یوه‌ست به كه‌مپه‌ینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ببوون، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كرابوون. ئه‌و سێ چالاكه كرێكاریی و مه‌دنییه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بێ تاوان ناسێندران.