9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوی “شێركۆ مه‌عرووفی” له‌به‌رده‌م زیندانی شاری سنه كۆبوونه‌وه.
شێركۆ مه‌عرووفی پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌رپرسانی زیندانی سنه ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، بنه‌ماڵه‌ی مه‌عرووفی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و دژبه‌رانی سزای سێداره له‌به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.