ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو له شاره‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی به سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح دا گرت، خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له شاره‌داره هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ١٠٠ خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون و ده‌یان كه‌س به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی پلاستیكی بریندار كراون. هاوكات خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستانیش بۆ پشتیوانی له خۆپێشانده‌رانی باكوور ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوای ئازادی شاره‌دارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی سیاسی له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.