14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی ئیسفه‌هان له ئاست دۆخی نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.