ناڕوونی چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “زاهد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “جه‌بیبۆڵڵا فه‌ره‌جۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شاری سنه‌، “میلاد ڕه‌شیدی” خه‌ڵكی سه‌قز و “عه‌لی مه‌عرووفی” خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تای ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، “زاهد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌شه‌دێ“ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی “حه‌بیب فه‌ره‌جۆڵڵاهی” ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی و شوێنێكی نادیار كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد به‌ ناوه‌كانی “میلاد ڕه‌شیدی” و “عه‌لی مه‌رووفی” ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ماوه‌ی ١١ ڕۆژه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net