بە پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، مێهدی بەهمەن، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافه‌كانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه مانی له خواردن گرتووه.
مێهدی به‌همه‌ن ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ڕاده‌ستی دادگای ئینقلابی تاران كرا. سه‌ره‌تا به سیخۆڕی بۆ وڵاته دژبه‌ره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام پاش پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی، له‌و تۆمه‌ته بێبه‌ری ناسێندرا و له كۆتایی دا به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. مێهدی به‌همه‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی كردنی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو به وه‌سیقه و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مانی له خواردن گرتووه.