12
“یوسف كاری” ده‌سفرۆشێكی خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بێڵ، له ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا له جێگای ڕاگرتنی ئاگاداریێك له به‌رده‌ستدا نییه.
ناوبراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “تێكدانی بیروڕای گشتی” بۆ ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هێشتا به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منی وڵامده‌ره‌وه جێگای دهستبهسهرگرتنی نین و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له نیگه‌رانیدان. جێگای ئاماژه‌یه كه قازی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ ئازادكردنی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیونی دیاری كردووه، به‌ڵام له دوای دابینكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه، هێشتا چاره‌نووسی نادیاره.