16
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی ئازادیخوازی زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌تی تاران بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و ئاهوو ده‌ریایی چالاكیان ئه‌نجام دا.
خوێندكارانی شۆڕشگێڕ به بڵاوكردنی وێنه‌ی ئاهوو ده‌ریایی و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له نێو ژووره‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ی زانكۆ، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسی ئاهوو ده‌ریایی نیشان دا و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و كۆتایی هێنان به حیجابی ئیجباری بوون.