14
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سنه به ناوی “هێمن محه‌ممه‌دی” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
هێمن محه‌ممه‌دی شاخه‌وانی خه‌ڵكی سنه، ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزهز ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌و ماوه‌یه‌دا، بنه‌ماڵه‌ی هێمن چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.