ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌ نه‌سیر دژبه‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌ نه‌سیری تاران پاش گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حه‌راسه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارێكی بواری كیمیا له‌ زانكۆی خواجه‌نه‌سیری تاران به‌ ناویئه‌میر چگینی، له‌ نهۆمی چواره‌مه‌ی به‌شی ناوخۆیی به‌ربووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و دێر هاتنی ئۆرژانس، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خوێندكاران له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆدا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و سزادانی مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net