7
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا قه‌یته‌رانی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
“محه‌ممه‌د ڕه‌زا قه‌یته‌رانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ئه‌و هاووڵاتیه پاش ١٥ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی ورمێ ئازاد و پاش ماوه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.