14
خه‌ڵكی شاری كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له ئاست سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی بێستوون و پیسبوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتییان، به‌رپرسانی كرماشان له ڕێگه‌ی سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی بێستون و كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قه‌ندی ئه‌و شاره، كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی پیس كردووه. به پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه‌كانی ئاسم و هه‌ناسه ته‌نگی له پارێزگای كرماشان به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ پیسبوونی هه‌وای ئه‌و ئۆستانه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ئه‌گه‌ڕێته‌وه.