ده‌ست نیشانكردنی ٤٥ هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ پارێزگای كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ٤٥ هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستنیشان كراون.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌وڵه‌ت: ٣٦ له‌ سه‌دی تووشبووان به‌ شه‌كره‌ تووشی دڵه‌ڕاوكه‌ن، ٦٣ له‌ سه‌دیان نیگه‌رانی پێشهاته‌كانین و ٢٨ له‌ سه‌د ڕوانگه‌ی نه‌رێنیان نیسبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌. توێژینه‌وه‌كان ده‌ری خستووه‌ كه‌ شه‌كره‌ ته‌نیا نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی نییه‌ و كاریگه‌ری خراپ له‌ سه‌ر دۆخی ده‌روونی كه‌سه‌كان داده‌نێت. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شه‌كه‌ره‌یان له‌سه‌ره‌،‌ زۆرتر له‌ تووشبووانه‌ و ڕێژه‌ی قه‌ندی خوێنیان ١٠٠ بۆ ١٢٥ تۆمار كراوه‌. ئاماره‌كانی حكوومه‌ت هه‌ر چه‌ند جێی متمانه‌ نین به‌ڵام نیشانه‌ی دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگایه‌كه،‌ كه حكوومه‌تێكی زاڵم و گه‌نده‌ڵ‌ هه‌ژاری و هه‌ڵاوسانی  به‌سه‌ری دا سه‌پاندوه‌ و به ملیۆنان كه‌س توانای دابینكردنی لانیكه‌می ژیانیان نه‌ماوه‌‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زۆربه‌ی خۆراكه‌كان بێبه‌شن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net