2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ به‌ندكراو له‌وانه ژنێك له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی پێنج كه‌س له‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: “جه‌عفه‌ر ڕه‌هسپار“، “حه‌مزه توركاشوه‌ند“، “خالد تاجیك“، “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” و “سامان بۆزۆرگی“. شایانی باسه كه ناسناوی دوو به‌ندكراوه ئێعدامكراوهكهی دیكه هێشتا ڕوون نییه.