ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕژانه سه‌ر سشه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
یازده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی له شاره‌وانییه‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح ده‌ستبه‌سه‌ر و له جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێكه‌وته‌وه و ماوه‌ی یازده ڕۆژه ئازادیخوازانی چه‌ند شاری باكووری كوردستان، وێڕای سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه له‌و ماوه‌یدا، به ده‌یان خۆپێشانده‌ر بریندار و زیاتر له سه‌د كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.