به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی سێ چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “فه‌رشاد شۆكڕۆڵڵا” خه‌ڵكی سه‌قز، “ڕزگار ڕه‌وشه‌نی” خه‌ڵكی بۆكان و “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دپور” پاش ڕفاندیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.
ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، “فه‌رشاد شۆكڕۆڵڵا” شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕاگوێزرا. مه‌ئموورانی ڕژیم له كاتی ڕفاندنی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌ستیان به سه‌ر لهب تاپ و مۆبایلی ناوبراو دا گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ڕزگار ڕه‌وشه‌نی“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دپور” ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.