سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان

دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ته‌رفه‌ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ ناوه‌كانیسروه‌ شیریته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ وپه‌یمان شیریته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ سه‌رجه‌م به‌ ١٤ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.

ڕۆژی چوارشه‌مممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سروه‌ شیری و په‌یمان شیری به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كران. سروه‌ شیری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیچالاكی ته‌بلیغی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ ٨ مانگ زیندان و په‌یمان شیری به‌ هه‌مان تۆمه‌ت به‌ شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net