5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، پوریا ئه‌حمه‌دی شارومه‌ندی خه‌ڵكی سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.
پوریا ئه‌حمه‌دی، ڕۆژی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وریشه مورادی له جاده‌ی كامیاران بۆ سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه به چوار ساڵ و نیو زیندانی ته‌علیقی و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی گوڕدرا.