4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار له ئاست نه‌دانی ١٢ مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٠ كرێكار له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی ١٢ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون، چه‌ه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.