به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سپای پاسداران، ئه‌و هێزه سه‌ركوتگه‌ره له ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه مانۆڕێكی گه‌وره‌ی نیزامی له ناوچه سنوورییه‌كانی شاهۆ تا ڕه‌وانسه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌باره‌ت به هاتووچۆی گوندنشینان له‌و ناوچانه هۆشداری به خه‌ڵك داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مانۆڕه‌كه‌ی سپای پاسداران یه‌ك مانگ ئه‌خایێنێت و ڕێگه له هه‌ر جۆره هاتووچۆی ئاسایی خه‌ڵك ده‌گرن. سپای پاسداران به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌رپرسیاره‌تی هه‌ر زیانێكی گیانی و مادی له ئه‌ستۆی كه‌سانێكه سه‌ره‌نجیان به هۆشداره‌كان نه‌داوه. به وته‌ی هاونیشتمانییهك، سپای پاسداران به دانیشتووانی گونده‌كانی دگاگا، ڕه‌زاو و كهڕاوای وتووه كه به هیچ جۆرێك سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن تا زیانیان پێ نه‌گه‌یێت.