ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوابگای كچانه‌ی پیرانشار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاگر له‌ خوابگای كچانه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی ڕه‌سووڵ له‌ پیرانشار كه‌وته‌وه‌ به‌ڵام زیانێك به‌ قوتابیان نه‌گه‌یشت.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی پیرانشار، قوتابیان خه‌ریكی خواردنی شام بوون كه‌ به‌هۆی دزه‌كردنی به‌رق له‌ یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی خوابگا، ئاگر له‌ كه‌لووپه‌لی قوتابیان كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بۆ ژووره‌كانی دیكه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌. ئه‌و خوابگا ١٥٠ قوتابی له‌خۆ ده‌گرێت و ٨٠ كه‌سیان به‌ كاتی شه‌و له‌وێ دا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ هیبچ یه‌ك له‌ قوتابیان زیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌ و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ ئاگره‌ بكوژێننه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net