ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان شه‌هریار محه‌ممه‌دی، غه‌فوور مه‌ولوودی و سۆران مه‌نسوورنیا له شاره‌كانی بۆكان و مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، سولماز محه‌ممه‌دی خۆشكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی، له‌به‌ر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار بووه مه‌راسمی وه‌بیرهێنانی برا گیانبهختكردووهكهی له ماڵه‌وه به‌ڕێوه ببات و به داگیرسانی مۆم و دانانی گوڵی سوور یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به‌رز ڕابگرێت. له مهاباد بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر سۆران مه‌نسوورنیا له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و و ڕیزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له هه‌مان كات دا بنه‌ماڵه‌ی غه‌فوور مهولووودی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان گوڵباران كردووه و به خوێندنی لاوك و حه‌یران ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرتووه.