ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ئیلام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئازموونێكی دامه‌زراندنی دووباره‌ له‌و پترۆشیمیه‌ بڕێوه‌ چووه‌، به‌ڵام ته‌نیا په‌نجا كه‌س له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌كراو داده‌مه‌زرێنن. ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان و ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ناڕازیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان مانیان گرتووه‌. پترۆشیمی ئه‌رغوان گوسته‌ر له‌ ناوچه‌ی چواڕی ئیلام هه‌ڵكه‌وتووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ بیانووی ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌ست به‌شێكی زۆر له‌ كرێكارانی بێكار كرد به‌ بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان پێ بده‌ن. بێكاری و هه‌ژاری سه‌پێندار به‌سه‌ر كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ بووه‌ هۆی تێكچوونی دۆخی ده‌روونی كرێكاران و چه‌ند كرێكار له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هاورد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net