گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ كوردستان

سه‌رۆكی ئۆرژانس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووداوه‌كان له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان: له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٣٢ كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی كوردستان، ئاماری ژاراویبوون به‌ گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن جێی نیگرانییه‌ و ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی قوربانیان زۆرتره‌. به‌ پێی ئاماره‌كان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ٣٢ كه‌س(٢٢ پیاو  و ١٠ ژن) به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون كه‌ ١١ كه‌سیان له‌ شاری سنه‌، ٩ كه‌س له‌ شاری سه‌قز و شه‌ش كه‌سیان له‌ شاری قوروه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net