ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگای جیهانی

ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانیبه‌ره‌و ئازادیله‌ وڵاتی ئه‌فغانستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ڕایانگه‌یاند: بێده‌نگیتان له‌ ئاست سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه‌ مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تیه‌.

ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی تالیبان زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ قوتابخانه و مۆڵه‌تی كاریان پێ بدرێت. ژنانی ئه‌فغانستانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تێدا قوتابیان فێری تووندئاژۆیی و ڕه‌ق و كینه ده‌كه‌ن. ژنانی ناڕازی ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی وتیان، ئه‌و قوتابخانانه‌ی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ دامه‌زراون، هه‌ڕشه‌ن بۆ سه‌ر مه‌رۆڤایه‌تی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net