هه‌بوونی سه‌دان بێ خانه‌مان‌ له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

سه‌رۆكی ڕێكخراوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌داری تاران ڕایگه‌یاند: هه‌زار بۆ هه‌زار و ٥٠٠ بێ خانه‌مان له‌ شاری تاران شناسایی كراون.

وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا ئامارێكی ڕوون سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی بێ خانه‌مانه‌كانی ئه‌و شاره‌ تۆمار نه‌كراوه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌ ناده‌ن ئاماری ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بڵاو بێته‌وه‌. پێشتر ڕۆژنامه‌یهه‌م میهه‌نباسی له‌ خێوت نشینی له‌سه‌ر بانی شۆقه‌كان، پارك نشینی، گۆرخه‌وی، ژێرپرد خه‌وی، پاركینگ خه‌وی وهه‌تد كردبوو. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی ئابووری، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و گرانی نرخی خانووبه‌ره‌ و كرێ نشینی، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ڕێژه‌ی بێخانه‌مانه‌كان چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و ئاماره‌ بێت كه‌ به‌رپرسانی شاره‌داری تاران باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net