3
كرێكارانی شاغڵ له ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
مانگی ڕابردووش كرێكارانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تیه له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌دا. كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و وه‌لانانی په‌یمانكار بوون.