3
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌كانی “حه‌بیب فه‌تحی” و “فوئاد سه‌واره” دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری دیوانده‌ره، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونیان، مه‌زاره‌كانیان گوڵباران كرد.
برای هه‌میشه زیندوو فوئاد سه‌واره له سه‌ر مه‌زاری براكه‌ی دا وتی: فوئاد شه‌هید بوو، براكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م له پێناو گه‌نجانی وڵات، له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا شه‌هید بوو، نه له‌بیری ده‌كه‌م و نه خوێنی ده‌فرۆشم. بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیب فه‌تحی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیش، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی نوێ كرده‌وه وو به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی درێژه پێ بده‌ن.