15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان به ناوی “سه‌ید ئه‌سغه‌ر مووسه‌وی” به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ید ئه‌سغه‌ر مووسه‌وی له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی له‌سه‌ر كار و نه‌دانی حه‌قده‌ست هه‌وڵی خۆكوژی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕزگار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. شایانی باسه كه ٥٠ له سه‌دی جه‌سته‌ی ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه سووتاوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.