2
كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و كارخانه ١٢٠ كارگه‌ی هه‌یه و هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵیان له‌گه‌ڵ جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٢ وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكاران ده‌ڵێن: چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام خاوه‌نكار بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ دواخستنی داخوازییه‌كان هێناوه، له حاڵێكدا چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌وره‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ستووه و كێشه‌ی دارایی نییه.