6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئاپادانا له شارستانی سهومهعهسهرای سه‌ر به پارێزگای گیلان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
شیركه‌تی ئاپادانا(ویتای پێشوو) ڕوونی خۆراكی به‌رهه‌م دێنێت و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.