ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد له شاری وان له باكووری كوردستان، له به‌رانبه‌ر زیندانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و كۆمه‌ڵكوژی ژنان و منداڵانیان له لوبنان، غه‌زه و سووریه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری حكوومه‌ته‌كانی توركیا و كۆماری ئیسلامیان ئیدانه كرد و ڕایانگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار له‌و دوو وڵاته له چالاكی ژنانی ئازا و بوێر ده‌ترسێت، به‌و بۆنه‌وه سزای سێداره و زیندان به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنێت. ژنانی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستان هه‌روه‌ها وتیان: ئیراده و ئازایه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی هێز و توانایان پێ ده‌به‌خشێت كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.