شه‌وی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی دێرسیم و ئاواجیك له باكووری كوردستان دژ به زیندانیكردنی سێ شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا كوده‌تای سیاسی دژ به حیزبه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ست پێكردووه و له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، شاره‌دارانی شاره‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی، ئێلح، دێرسیم و ئاواجیكی ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای زیندانی به‌سه‌ریان دا سه‌پاندووه. كرده‌وه نایاسایه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و شه‌قامی چه‌ندین شار بووه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان. له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له ١٥٠ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌س به فیشه‌كی پلاستیكی هێزه‌كانی پۆلیس بریندار كراون.