6
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خوێندكارانی شۆڕشگێڕ، خوێندكارێكی كچ به هۆی گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت له خوابگای كه‌وسه‌ری زانكۆی ڕازی كرماشان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
هاوڕێكانی ئه‌و خوێندكاره كچه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ڕایانگه‌یاندووه كه قوربانی هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی یان كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌سێك دا نه‌بووه و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ساز بێت، جێگری كاروباری خوێندكارانی زانكۆی ڕازی به ناوی “نه‌بی ئه‌حمه‌دی” و به‌رپرسی حه‌راسه‌ت به ناوی “گه‌وهه‌ری” به‌رپرسیارن.