4
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی كانوونی خانه‌نشینكراوانی تاران، ته‌نیا یه‌ك شیركه‌تی بیمه‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ واژۆكردنی قه‌راردادی بیمه‌ی ته‌كمیلی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان ڕاگه‌یاندووه و نرخه‌كه‌ی ٧٠ له سه‌د زیاد كردووه.
له دوو ساڵی ڕابردوودا یه‌كێك له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی ئێران دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بووه و له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا به‌رده‌وام خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بیمه‌ی بوون. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٠ له سه‌دی نرخی بیمه‌ی ته‌كمیلی له حاڵێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، وه‌زیری ته‌عاون، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی به میدیاكانی وتبوو كه كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی خانه‌نشینكراوانی چاره‌سه‌ر كراوه.