6
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئیلام كه ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، له جاده‌ی برووجێرد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی نێوان برووجێرد بۆ خۆڕه‌م ئاوا ئۆتۆمبێلی ئه‌و كاسبكارهیان بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.