11
له ڕۆژانی ڕابردوو، سێ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له سنووری شاری سه‌راوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری سه‌راوان ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی كه به نیازبوون له سنوور ده‌رباز بن، كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: سهبدۆڵڵا.